پەروین موشیروەزیری

بە غەمزەی چاوی مەخمووری

بە دەنگی: پەروین موشیروەزیری
شێوەزار: سۆرانی
425
بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باخ و بەی کردین
بە هەوری پەرچەمی ئەبروو ڕوخ و زولفی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابیزۆلئەرواحە موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی مەی کردین
عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە
بڵێ ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین