بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردین
لە بۆ یەک مەرحەبایێ چوومە لای یارم بە سەرخۆشی
نیقابی خستە ڕوخسار و بەجارێ کەوتە خامۆشی
کە وام دی ڕۆیی ئارامی دڵ و سەبر و فەرامۆشی
بە هەوری پەرچەم و زوڵفی ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین
لە بۆ خوێنڕێژی عوشاقان نیگارم گەرچی بێباکە
وەلێ ئەی دڵ لە ڕووی ئومێدەوە جارێ تماشا کە
مەڵێ سافی زەمەن ئاخر بوو کەس تیماری کەس ناکا
دەوای دەردی دڵی ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە
بڵێ ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین
هۆنراوە: #ناری