ناسر ڕەزازی

گۆمەشین

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
450
پێت ناخنکێندرێم گۆمەشین لە خۆبایی ئەی گۆمەشین
ڕەنگە بەوەی شەپۆلەکانت بەگرمە و لرفە و هاوار و هەڕەشەن
گێژ دەخۆن و خۆ بەدیواری
هەڕۆڵی شاخا دەدەن
بایی بووبی و ڕفاندبێتت ئەو هاوڕێی هاوسەنەگەر
ئەو ڕۆڵەی شیرین
ئەی وەیشوومەی نەهات بەس لە پێش چاوی
گیاندار و پەلەوەری بەستەزمانی دەور و پشتت خۆبایی کە
بە قاقای ڕەش بە نێو چاوانی وا گرژت
ئاوازی دەلووشم دەکوژم بەس بخوێنە
وس بە تاوێک مەلوورێنە گوێ ڕادێرە بزانە بە گژ کێدا هاتووی
بمناسە و بە هەموو چۆمان و بە دەریا و خەلیج ڕۆخم بناسێنە
لەمپەرەکەی دەریای دووکان کە پێش بە تۆ
چەن ڕووباری لە تۆ بەلرفەتر دەگرێ دەسکردمە
ئەو کەشتیە مەزنانەی هەزار شەپۆلی سەرکێشی
تۆ دەشێلێ دەسکردمە
ئەو ئاگرەی کە دەیبینی ستەمکار هەڵدەقرچێنی دەسکردمە
من کارگەرم، من ڕەنجدەرم
من ئینسانی تێکۆشەری جەنگاوەرم
پاش وەی سەری سەرکوتکەرم پان کردەوە
ئەمجار دێمە سەرینی تۆی لە خۆبایی
شەرت بێ وەها بتبەستمەوە
بە هەورازا بە نشێوا
وێنەی ئەسپێکی دەستەمۆ
بە دەشت و دەرا خۆش ئاژۆ
وا بتبەم و بتگێڕمەوە
لەبن هەموو دارێک
هەموو بنچکێک
چۆک دابدەی سوجدە ببەی
بۆ دار، بۆ گوڵ، بۆ گەنم، بۆ ئاوەدانی
دەستی ماندووم پڕ بکەی لە سەوزەڵانی لە هەرزانی
لەسەر دەر کەی خەیاڵی زیانەخورۆیی و خنکاندن و ماڵوێرانیی
لەسەر دەرکەی ئەو بای سەری لە خۆبایی
لەبەر پێمدا
لەبەر پێی ئینسانی ڕەنجدەر کش و ماتی
مەندی گۆمت لە ترسانا بلەرزێنی
لەبەر دەست و دەستەڵانی منی داهێنەر
منی داهێنەری خوڵقێنەر سەری تەسلیم و
چاوی ڕێزگرتن و تەعزیم دانەوێنی