من پشکۆیێک لەو ئاگرەم کە ئاسنیش ئەتاوێنێمن دڵۆپێک لەو بارانەم کە دەریایەک بەدی دێنێمن شەماڵم ئەو شەماڵەی پڕ لە شنەی بەسۆز و تاودەمەو بەهار بەفری داگیرکەری وڵات ئەکەم بە ئاومن ژیلەمۆم ئەو ژیلەمۆی دوای هەزاران ئاولێپژاندیسانەوە گڕ دەهاوێم ئەیڵێمەوە گۆرانی ژیانکاتێ ساوای باوک کوژراو فرمێسک ئەڕژێنێ بە تاسەمن بەسۆزتر لەو ئەسرینەم بەقینترم لەو هەناسەمن باوەڕم بوومەلەرزەم دڵی زەوی دەلەرزێنمکێو و تەلان لە بن دێنم هەموو جیهان دەهەژێنممن ڕووناکی ئاسۆی ژینم وەک تاو هەڵدێم بۆ ژێردەستانمن شۆڕشم ئاگرەسوورەم ئاگرە سوورەکەی کوردستان