بەهاران کاتێ گوڵ پشکووت لە گوڵزاری گوڵەندامان
خوداوەندی جوانی هاتە بانێژی دڵارامان
چووزە پوونگەی پای بەفراوی دەشت و کۆساران
گوڵ و گوڵغونچەی بەهاری ئەوەڵ بەهاران
ئەوا بووکی بەهاریشم گەڕا وەک ڕۆژی ڕێی شادان
بووە سەرداری گوڵزاران لەگەڵ چینی پەریزادان
چووزە پوونگەی پای بەفراوی دەشت و کۆساران
گوڵ و گوڵغونچەی بەهاری ئەوەڵ بەهاران
پەڕەندەی چەم چریکاندی لە چیمەنزاری نازداران
ئەوا بۆنی گوڵان پرت بوو لەنێو ئاهەنگی دڵداران
چووزە پوونگەی پای بەفراوی دەشت و کۆساران
گوڵ و گوڵغونچەی بەهاری ئەوەڵ بەهاران
لە کاتێ هەر دڵێ مەست بوو بە مسک و عەمبەر و لێوان
لەوێدا لەو هەوارگەیە کە زۆرجار لێی ئەبین میوان
چووزە پوونگەی پای بەفراوی دەشت و کۆساران
گوڵ و گوڵغونچەی بەهاری ئەوەڵ بەهاران