دێموکراسی تۆ دەنگ مەکە دنیات بە دەنگ ڕەنگ کردووە
لە ژێر کارخانەی چەک سازی لەوێ منداڵێ خەوتووە
سەرۆکەکان هیچێ مەڵێن ئێوەن دونیاتان خواردووە
لە بن گرمەی پوتین ئێوە لەوێ منداڵێ خەوتووە
دیندارەکان دەنگێ مەکەن دینی باشتان فرۆشتووە
لە بەین شەڕی خوداکاندا لەوێ منداڵێ خەوتووە
بڕیا پلانی ئەم دونیا منداڵێک دایبڕشتایا
نە چەک نە دین نە هالیوود هیچ نەقشێکی تێ نەبوایا
خەجاڵەت ناکێشی دونیا ئەوەی ئینسانیەت مردووە
سیاسەتوان ئیمزا مەدە لەوێ منداڵێ خەوتووە
بێتامترین قسەی دونیا باسی دێموکراسی ئەکا
جەنگی هێز و دەنگی بۆمبێ خەونی منداڵی کوشتووە
دیندارەکان دەنگێ مەکەن دینی باشتان فرۆشتووە
لە بەین شەڕی خوداکاندا لەوێ منداڵێ خەوتووە
بڕیا پلانی ئەم دونیا منداڵێک دایبڕشتایا
نە چەک نە دین نە هالیوود هیچ نەقشێکی تێ نەبوایا
خەجاڵەت ناکێشی دونیا ئەڵێی ئینسانیەت مردووە
سیاسەتوان ئیمزا مەدە لەوێ منداڵێ خەوتووە