زەکەریا عەبدوڵڵا

گوڵەگەنم

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: دایە
شێوەزار: سۆرانی
412
گوڵەگەنمە کۆچەرییەکەم با بەس بێت ئیتر واز بێنە
لە یادی شەم لە خەم گەڕێ ناوی ئەم باسە مەهێنە
تۆ تەماشای دونیا بکە چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە
تۆ بڕوانە ئاشقان و چەند براوە و چەند دۆڕاوە

من ئەم وشە لە کوێ بێنم تا گوناهێک بە ناوی کەم
من ناتوانم کلدانی تۆ هەر دڵێ بێت لە چاوی کەم
کە دەورانی دونیا وا بێت کە دۆڕانی لەخۆڕا بێت
ئاشق بە گەمەی دەستی خەم ئیشقیش بە کاروانسەرا بێت

من دەواری نیشتمانێکم لە کۆڵە بۆ بەس نەبێ
هەوارێکی وێرانم لێ بەجێ ماوە بۆ کەس نەبێ
بۆ بەس نەبێ کە ئیشق لە ژێر هەرەسدا بێ
ئیشق لە ژێر ڕەحمی چەپ و مەرگی تازەی هەوەسدا بێ

گوڵەگەنمە کۆچەرییەکەم با بەس بێت ئیتر واز بێنە
لە یادی شەم لە خەم گەڕێ ناوی ئەم باسە مەهێنە
تۆ تەماشای دونیا بکە چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە
تۆ بڕوانە ئاشقان و چەند براوە و چەند دۆڕاوە

ئەلبومی دایە ساڵی ٢٠٠١
ئاواز: زەکەریا
دابەشکردن: شاپۆور
هۆنراوە: سەرکەوت ڕەسول