کاژاو شەوکەت

زاوا لە بووکێ مەدە

بە دەنگی: کاژاو شەوکەت
شێوەزار: سۆرانی
202
زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ دەدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە

ئامان لەو دەم و لێوە گوڵاڵەی هەرد و کێوە
هێزی لەبەر بڕیوم هێندە دڵم واپێوە
زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ دەدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە

ئامان چی بووە نازانم گڕی بەردایە گیانم
هەر ئەو چارەم بکا، ئەوە هێز و هەناوم
زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ دەدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە

چێشتم ئەمڕۆ ژەهری مار و یاری شیرینم نەهات
زەخمی کۆنم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات
من غەمم خوارد و غەمیش خوێنی جگەرمی خواردەوە
بۆیە گریام چەند بە چەند فرمێسکی خوێنینم نەهات

زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ دەدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە

گیانە هەستە لە خەوێ بزانە من چیم دەوێ
لە گەردنی زەردت یارم دوو ماچم دەوێ
زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ دەدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە