حەسەن زیرەک

ئایشیلێ ناسکێ جوانێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
364
بەو خودایەی بێمەکانە غەریبم لێرەکانە
ئاوری لە من بەرداوە ئامینێم زێدە جوانە
ئەو دڵەم بەحری غەمانە
ئاوری لە من بەرداوە سەرتۆپی کوردستانە
وەی دەڵێم بمدەیە ماچێ بە دزی و بە مەحرەمانە
ئایشیلێ و ناسکە جوانێ مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆ بکە پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ

خۆزگە لەو دنیایەدا حاسڵ بایە مرادم
چەند جەفام لە دووت کێشا عاقیبەت ڕەنج بەبادم
لە دنیا خۆشیم نەدی و لێم یەقینە و ئازادم
چی بکەم یاری سەنگەسەر ئەلعان کەوتۆتە یادم
مەگەر شێخانی شەمزین جارجار بێن بە فریادم
ئایشیلێ و ناسکە جوانێ مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆ بکە پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ

چەند شاری عەزیم گەڕام عێڕاق و ڕۆم و ئەڵمان
نەمدی جوانێک وەکوو تۆ چاوباز و ئەبرۆ کەوان
بە قوربانی باڵات بێ چوار پارچە موڵکی سەیدان
قڵادزێ و سندۆڵان سەنگەسەر و بنگردان
ئەو دڵەم بۆت شێت و شەیدایە بۆت مردم کچێ ئامین گیان
ئایشیلێ و ناسکە جوانێ مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆ بکە پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ

ئامان ئامان ئامان ئامان ئۆف غەریبم
خزمینە مەمکەن لۆمە ئامینێم زێدە جوانە
سەرتۆپی سەرتۆپی کوردستانە
ئەو دلەم بۆی سەرگەردانە سەفەر بێ لە عێرانە
ئاوری لە من بەرداوە بە ملوێنێ هەرزانە
ئاوری لە من بەرداوە تەسکەڵم زێدە جوانە
هەی دەلێم بمدەیێ ماچێ بە دزی و بە مەحرەمانە
بۆت مردم ئایشێ جوانێ مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆ کە و پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ