ناسر ڕەزازی

زاوا لە بووکێ مەدە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
373
زاوا لە بووکێ مەدە دەڵێن لە بووکت داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی سەر و شەدەی شێواوە
دەنا دەیبەم و دەڕۆم یەکسەر دەچمە میراوە

لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
ئاوری لە من بەرداوە ناسکێ دایکی منداڵە
بێوەژنە یان کچە هەر دەڵێی شەکی کاڵە
پرسی شێخ و مەلام کرد ماچی بۆ من حەڵاڵە

زاوا لە بووکێ مەدە بووکێ دانەبەزیوە
لە ماڵی خۆت بەردەدەی ئەو جریوە و قریوە
کراسەکەی گەلێ تەسکە گۆی مەمکی دادڕیوە

عەنتیک و زێدە لاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
کراس مەخمەر دارابی لە باڵایدا دووراوە
نە کورتە نە درێژە لەسەر پەنجەی وێساوە
لەبەر ئەو دایکەی دەمرم مەمکی سەر زاری ناوە
ئاوری لە من بەرداوە قەد بڵند و بەڵەک چاوە

زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ دەدەی تێک دەچێ دەسڕە و شەدە
دەنا دەیبەم و دەڕۆم یەکسەر بۆ شنۆ و نەغەدە