حەسەن زیرەک

زاوا لە بووکێ مەدە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
333
زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
زاوا گیان لە بووکێ مەدە مەرد بە لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە
لەبەر دەرکیان ڕاگرتووە جیمس و جیب و پابێدە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم یەسکەر دەچمە نەغەدە
شەوگەڕ و داوەت خۆشە مەرد بە لە منی تێک مەدە

دەبڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەراب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو لەعنەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
دەبڕۆ دەبڕۆ با دوور بی کافری بێ دین و ئیمان

زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە
لەبەر دەرکیان ڕاگرتووە جیمس و جیب و پابێدە
شەوگەڕ و داوەت خۆشە مەرد بە لە منی تێک مەدە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچم بۆ شنۆ و نەغەدە

نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لە بۆ مەمکی برد
کوڵمی سێوی لاسوورە تێیدایە خاڵی ورد ورد
کفرێ لە من واقیع بوو داوای دوو ماچم لێ کرد
ڕەبی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
شەوێ تاکوو بەیانی ئەو باسکەت بۆ بکەم بە پرد

زاوا لە بووکێ مەدە دەڵێن لە بووکت داوە
دوێنی دیم لە خیابان سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم یەکسەر دەچمە شەقڵاوە
چون لەبەر دەرکێ بە وەڵڵا جیمس و جیب ڕاوەستاوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم یەکسەر دەچمە میراوە

چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمت دەندووکی کەوێ
باسکم بۆ بکە بە سەرین مەرگم بە پێشت کەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ
ئاورت لە من بەرداوە ماچت فێنکە بۆ شەوێ
ئاورت لە من بەرداوە دەردت لە کابرای کەوێ

زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە
لەبەر دەرکیان ڕاگرتووە جیمس و جیب و پابێدە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم یەسکەر بۆ شنۆ و نەغەدە

لەبەر دەرکیان دارە هەنجیرە یان هەنارە
لەسەر باڵای جوانێ گیان با بمدەن لە سێدارە
شەرتە تاکوو نەمکوژن دەس هەڵگر نیم لەو یارە
شەو و ڕۆژ، لەیل و نەهار دڵ بۆ وی بێقەرارە

زاوا لە بووکێ مەدە دەڵێن لە بووکت داوە
دوێنێ دیومە لە کانی سەر و شەدەی شێواوە
لەبەر دەرکێ بە بیللا جیمس و جیب ڕاوەستاوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم یەکسەر دەچمە شەقڵاوە