حەسەن زیرەک

زاوا لە بووکێ مەدە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
346
ئەرێ نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لە بۆ مەمکی برد
تووشی بووم لە نێو شاری داوای دوو ماچم لێ کرد
ڕەبی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
شەوێ تاکوو بەیانی ئەو باسکەم بۆ بکا بە پرد

زاوا لە بووکێ مەدە تۆ خودا لە بووکێ مەدە
زاوا لە بووکێ مەدە بابم لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی تێک دەچێ دەسرە و شەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە

یاڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە بورهانی
هەی دڵی لێوئاڵ نەرم کەی هەستێ بێ بۆ ڕێی کانی
ڕوحمی خودای لە دڵدا بێ من ماچ کەم کوڵمەی جوانی
ئاگاداری نازێ بە کاک ئەحمەد لە سلێمانی

زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە
لەبەر دەرکەی ڕادەگرم جیمس و جیپ و پابێدە
شەوگەڕ و داوەت خۆشە مەرد بە لە منی تێک مەدە

یاڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە میاندواوێ
دڵی لێوئاڵ نەرم کەی هەستێ بۆ لەبەر ئاوێ
دڵی لێوئاڵ نەرم کەی هەستێ بێ لە بۆ ئاوێ
ئاوری لە من بەرداوە ناسکۆڵە و بەڵەک چاوێ
دە وەرە ئاوێزانت بم پێنە و بێنەی پێ ناوێ

زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە
لەبەر دەرکەی ڕادەگرم جیمس و جیپ و پابێدە
نا دەیبەم و من دەڕۆم یەکسەر دەچمە نەغەدە
یاڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە بۆکانێ
ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی ناسکە جوانێ
پێم گوت ئاوێزانت بم ئەرێ پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
با کەوشەکەت پیس نەبێ پێت لەسەر چاوم دانێ

زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی تێک دەچێ دەسرە و شەدە
من لەبەر دەرکەی ڕادەگرم ئەرێ جیمس و جیپ و پابێدە
شەوگەڕ و داوەت خۆشە مەرد بە لە منی تێک مەدە

یاڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە سەقزی
ئاوری لە من بەرداوە دەم و لێوی قرمزی
ناسکۆڵ تۆبی و خودا پێم بڵێ ئەمڕۆ لە بۆ چی کزی
دە وەرە ئاوێزانت بم هەر دەڵێی کارمامزی

زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ بدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە
لەبەر دەرکەی ڕادەگرم جیمس و جیپ و پابێدە
ناسکۆڵ دەبەم و دەڕۆم یەکسەر دەچمە نەغەدە
شەوگەڕ و داوەت خۆشە مەرد بە لە منی تێک مەدە