ئەرێ وای وای زاوا لە بووکێ مەدە توخودا لە بووکێ مەدە
جا ئەگەر لە بووکێ بدەی تێک دەچێ دەسرە و شەدە
لەبەر دەرکێی ڕادەگرم جیمس و جیپ و پابێدە
شەوگەڕ و داوەت خۆشە توخودا لە منی تێک مەدە
ئەرێ وەی بەوەی بادی هەوایە و زولفی هەودا هەودایە
پێم گوت ئاوێزانت بم لەزەت هەر لەوەیدایە
ئەی بە ڕۆژ قەولم دەداتێ و شەوێ لە ژوانم نایە
زاوا لە بووکێ مەدە توخودا لە بووکێ مەدە
زاوا لە بووکێ مەدە وەی دەڵێن لە بووکێت داوە
دوێنێ دیم لەسەر کانی دیم وەی سەر و شەدەی شێواوە
هاتووم لە لای بۆکانێ ناسکێ گوارە جۆلانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند وەی لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت ئاوێزانت بم پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
زاوا لە بووکێ مەدە توخودا لە بووکێ مەدە
جا ئەگەر لە بووکێ بدەی تێک دەچێ دەسرە و شەدە
ئەرێ وەی لەبەر دەرکێی ڕادەگرم جیمس و جیپ و پابێدە
کەی دانیشین دووبەدوو کەڵەگەتێی خاڵ لە ڕوو
نە مەنعم کەن نە لۆمە و من بۆ وی ئاورم تێ بەربوو
ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی زێنێی خاڵ لە ڕوو
زاوا لە بووکێ مەدە توخودا لە بووکێ مەدە
چون ئەگەر لە بووکێ بدەی دەشێوێ دەسرە و شەدە
من لەبەر دەرکێی ڕادەگرم جیمس و جیپ و پابێدە
بەرز و ڕند و ڵێوئاڵێ دەرد و دەرمانم خەزاڵێ
سێ گەز بە گەزی کوردی باسکم لە گەردنت هاڵێ
تۆ بڕۆ باوکت ڕازی بکە و دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
زاوا لە بووکێ مەدە بۆچی لە بووکێت داوە
ئەمڕۆ دیم لەسەر کانی وەی سەر و شەدەی شێواوە
جوانی بەینەڵڵا جوانی بە ملوێنێ هەرزانی
من لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکۆڵ ئەیباتە کانی
کچێ بە وێنەی ئاسکە شێتی سەرتۆپی کوردستانی
زاوا لە بووکێ مەدە توخودا لە بووکێ مەدە
بێت و لە بووکێ بدەی تێک دەچێ دەسرە و شەدە
ئەرێ وەی لەبەر دەرکێی ڕادەگرم جیمس و جیپ و پابێدە
ناسکێ ئەبەم و ئەڕۆم یەکسەر ئەچمە نەغەدە
شەوگەڕ و داوەت خۆشە ئەوشۆ لە منی تێک مەدە