ئەرێ عەمر و چاوەکەم یارە زێڕی هەژدە عەیارە
جا گەلی دۆست و برادەران تەگبیر بکەن لەم کارە
بابی زیندانی کردووە دەوری سیمی خاردارە
ناوێرم بچمە ژوانی پۆست و قەرەوڵ دیارە
ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە بۆ لێی دەدەی لە بووکێ
جا لە ماڵە خۆت بەردەدەی گریان و نووکە نووکێ
بابی لێت عاجز دەبێ دایکی لێت دەکا تووکێ
ئەرێ دەبڵاوێ؟؟؟* نمکەی باران ماڵ گەیشتە بارزینی
بووکی پێی دە ڕکێفێ نا کەوتە سەر خانەی زینی
لە خودای دەکەم تەڵەبێ خێر و خۆشێ نەبینی
ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە جا دەڵێی دنیات نەدیوە
بۆ دە ماڵە خۆت دەخەی ئەو زریوە و قریوە
جووتێگ شەمامەی خەت خەت گۆی مەمکی دادڕیوە
ئەرێ جووتێگ گوارەی بۆ دەکڕم خالس تەڵای دەستەوشان
چەپکێکی گوڵ لەبەردا تێکەڵن لە وەنەوشان
زولفی پەخش و پەخشانە چین چین کەوتوونە سەرشان
ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە سامت وە سەر ناکەوێ
جووتێگ شەمامەی خەت خەت زۆر درەنگ وە دەس دەکەوێ
سەرگۆی مەمکۆڵەی لووسە لە کراسێ دەردەکەوێ
جووتێگ شەمامەی خاڵ خاڵ جا لەبەر وێ دەلەنگاوە
بە یارم گوت بۆ ماچێک شیرینە ئاوڕێکی داوە
جوابی داوە دەیفەرموو بە کەس وەعدەی نەداوە
ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە بووکێ دانەبەزیوە
بۆ لە ماڵە خۆت دەخەی ئەو زریوە و قریوە
جووتێگ شەمامەی خەت خەت گۆی مەمکی دادڕیوە