محەمەد ماملێ مەلا حوسێن عەبدوڵازادە

زاوا لە بووکێ مەدە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
شێوەزار: سۆرانی
391
زاوا لە بووکێ مەدە جا دەڵێن لە بووکێی داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و سەیداوە

ئەگەر قەولم دەدەیەی جا بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو لەحنەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
ڕەحمی خودات لە دڵدا نییە کافرەی بێ دین و ئیمان

زاوا لە بووکێ مەدە جا دەڵێن لە بووکێی داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و شەقڵاوە

جا لەبەر دەرکێیان دارە هەنجیرە یان هەنارە
خەم لەشکری کێشاوە بۆ سەر ئەمنی بێچارە
یا خودا لێی ممبارەک بێ ئەڵقە و دەرزیلە و گوارە

زاوا لە بووکێ مەدە وەی دەڵێن لە بووکێی داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و سەیداوە

جا لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانت ڕامژێنە بڵێ منداڵە
پرسی قازی و مەلام کرد ماچی بۆ من حەڵاڵە

زاوا لە بووکێ مەدە وەی دەڵێن لە بووکێی داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و شەقڵاوە

قەزات لە ماڵم کەوێ زیادە لە ماڵە بابم
سینگت باغی شنۆیە سێ ڕۆژانی تێدا بم
بە ماچی کوڵمەت نەبێ بە عارەقی خۆش نابم

زاوا لە بووکێ مەدە جا دەڵێن لە بووکێی داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و سەیداوە

بۆچی مەعنای نازانی زیزی دێمە سڵاوی
دەیڵێم بە دەنگ نووساوی مانگە هەڵدێ لە ساوی
سەر و ماڵم دەفرۆشم بۆ زێڕی تاسکڵاوی
ئەسیرم پابەندی ویم وەختە بمرم لە تاوی

زاوا لە بووکێ مەدە جا دەڵێن لە بووکێی داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و سەیداوە

ئەرێ چەن چاوەڕوانی لەیلێم حەناییم بۆچی نەهات
یا ڕەبی خۆدایە خێر کەی ئەو ڕەنجەم نەدەی بە باد
بە ماچێکی هەرزانە قەراخان و عەلی ئاباد
شەرتە ئەو گوڵە میوانە و نایەڵم سێ ڕۆژ بڕوات
یا خودا لێی ممبارەک بێ نایلۆن و پارچە و جوانشاد؟؟؟*

زاوا لە بووکێ مەدە جا دەڵێن لە بووکێی داوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و شەقڵاوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
تێبینی: ئەو شوێنانەی کە بە هێمای ئەستێرە و پرسیار (*؟؟؟) دیاری کراوە بەو واتایەن کە وشەکان بە تەواوی بۆمان دەرنەکەوتوون و سپاسی ئێوەی بەڕێز دەکەین کە پێداچوونەوەتان لەسەریان هەبێت و بۆمانی سەرڕاست بکەن.