مێهدی حوجەت سادات

سنە

بە دەنگی: مێهدی حوجەت سادات
شێوەزار: سۆرانی
247
سنە شارەکەم شاری شیرینم
بێشکەی لە دایکبوون هەلۆرک ژینم
شارە جوانەکەم سنەی قارەمان
سنەی مەستوورە سنەی هەڵۆخان
ماوا و مەڵبەندی مەردۆخی زانا
جێگای شانازی بەدیعی دانا

سنە شارەکەم شاری شیرینم
من چاوم بۆ چەس تۆی پێ نەوینم

سنە شارەکەی عیشق و ئەوینم
سنە مەنزڵگای ژیان و ژینم

ماڵی وێرانم بۆ لاوەکانت
دەستی شکاوم بۆ ڕۆڵەکانت