محەمەد ماملێ

با وا بێ (بۆ دەگری)

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
390
با لێنێن پێش باران خێڵ دێن لە زینوێ شێخی
کیژ گەڕاوە دوای باران بەرمووران وەخۆی دێخی
تەڵەبێ دەکەم لە خودای لە کن چادری مەی بێخی
بۆ دەگری بۆ دەگری، یارم گڕووم لێ دەگری
کراسی مارووم بۆ کڕیوە، گڕووی گرتووە بۆ هەوری
با لێنێن پێش باران هەواری مە لە کوێیە
کیژ گەڕاوە دوای باران، بە سواری ماینی شێیە
دەڵێ ماچت نادەمێ دایک و باب چاویان لێیە
با وا بێ با وابێ، بۆ دەبێ تەوەللا بێ
زەردەخەندێکت بێتێ خۆ دنیا خراب نابێ
لە یاری خۆم دڵمەندم خەڵکی پێی وایە گێژم
سەودایەک لەسەری دام وەک بولبولان دەبێژم
لەبەر فکر و ئەندێشان وەبەر ناکەوێ نوێژم
با وا بێ با وابێ، بۆ دەبێ تەوەللا بێ
زەردەخەندێکت بێتێ خۆ دنیا خراب نابێ
قەتارە
وێڵ و ئاوارەم لە بێستوون یار و هەمدەم تیشەمە
یاری من چوو ژێر نیقابێ دینی وی ئەندێشەمە
بەختی بەد ڕێگای ئومێدی بەستووە لە من و لە یار
بۆیە ڕۆژ و شەو لە دووری شین و گریان پیشەمە
جۆگەلەی خوێنێک دیارە وا بە سەفحەی ڕوومەتم
خوێن بە خوڕ بایێ، بەڵام من تەنیا ئەو خواهیشەمە
بەسە با چیدی لە باغی وەسڵی تۆ بێبەش نەبم
مەشکێنە چی دیکە توخودا ئەو دڵەی وەک شووشەمە
بۆ دەگری بۆ دەگری، یارم گڕووم لێ دەگری
کراسی مارووم بۆ کڕیوە، گڕووی گرتووە بۆ هەوری
چەرخی زەمانە ئەمنی تەوەللا کرد لە یارم
عیشقت بۆ من شەو و ڕۆژ لێم بووە بە کار و بارم
بۆ دووری وی ڕەشپۆشم ساتێک نییە قەرارم
با وا بێ با وابێ، بۆ دەبێ تەوەللا بێ
زەردەخەندێکت بێتێ خۆ دنیا خراب نابێ