ئیسمائیل پیرخدری

چەمەن یەکبارە خامۆشە

بە دەنگی: ئیسمائیل پیرخدری
شێوەزار: سۆرانی
237
چەمەن یەکبارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان با بێ
دڵ ئەمڕۆ مات و مەدهۆشە خوا فەسڵی گوڵان با بێ
ئەگەر مەیلت لە سەرمانە چ حاجەت ئابی حەیوانە
لە لێوی لەعلی جانانە حەیاتی جاویدان با بێ
نەماوە حاڵەت و ژینم لەدەس چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فوغان با بێ
ئەسیری تاری گیسووتم هیلاکی چاوی جادووتم
شەهیدی تێغی ئەبرووتم دەسا عیسای زەمان با بێ
بیحەمدیللا گوڵی ڕەعنا شکاندی ڕەونەقی لەیلا
بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی ئاشقان با بێ
زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە
لەبەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان با بێ
ئەلا ئەی ئاشقی مەدهۆش وەکوو «تاهیر» مەبە خامۆش
لەبەر سۆزی دڵی پڕجۆش نەوایی موتریبان با بێ
هۆنراوە: تاهیر بەگی جاف