حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارمئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارمگوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری منبرۆی هێنایە یەک وەک شکڵی لا یەعنی کە بێزارمعەجەب ئەستێرە شەو هەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەربە ڕووی تۆم دیدە هەڵنایێ شەو و ڕۆژ گەرچی بێدارمتەبیبی من دەبێ دەخلی هەبێ ساحیب ئیشارەت بێمەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارمبە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی کەچی لەرزیکە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارملە شیرینی ئەتۆ ئەی خوسرەوی تەختی زەمین ڕەنگەبگاتە ئاسمانی بێستوون فەرهادی هاوارمحەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارمئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارمهۆنراوە: #نالی