حەسەن زیرەک

چیت لێ کردم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
357
سوێندم خواردووە بە پەرچەمت
تا دەم نەنێمە نێو دەمت
نابم بە شەریکی غەمت
یا ڕەبی چی بوو چی لێ کردم؟
جێژنەش ڕۆی، خولقت نەکردم!

تۆ بیت و دوعای وەلفەجری
وەختێ دەمبەن بۆ گوێی قەبری
بزانن لێو ئاڵ چۆن بۆم دەگری
یا ڕەبی چی بوو وات لێ کردم؟
جێژنەش ڕۆی خولقت نەکردم!

چاو و ئەبرۆت لە یەک تیرن
میسلی شاهان بە تەگبیرن
ساحەبی کۆت و زنجیرن
یا ڕەبی چی بوو چیت لێ کردم؟
جێژنە ڕۆی خولقت نەکردم

ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
بۆ لێم زیزی، نامدوێنی؟
جا بۆچی چی بوو چیت لێ کردم؟
جێژنە هات خوڵقت نەکردم!

ئەو گەڕەکە سەرانسەرە
تێی دایە، ناسکە دولبەرە
نەخۆشم بۆت ئەی نازدارە
یا ڕەبی چی بوو وات لێ کردم؟
بە بێهوودە پیرت کردم!