بمدەرێ ماچێ لەو لێوە جوانە
ماچێکی گەرمی زۆر عاشقانە
پێم مەڵێ نا نا تۆ ئەو چاوانە
ماچی دڵداری دەوای دڵانە
سوێندم خواردووە سوێند بەو یەزدانە
تا ماچت نەکەم نەڕۆم لێرانە
ڕووت وەرمەگێڕە نا توخوا گیانە
ماچ و مووچ هیوای خۆشەویستانە
هاتووم بۆ ماچێ بێنە دەی کوانێ
لەسەر پەیمان و وەعدەکەی ژوانێ
ئەو لێوە بێنە پێم بڵێ هانێ
یەکەم جار ماچێ جا لێولێوانێ
هاتووم بۆ ماچێ بێنە دەی کوانێ
لەسەر پەیمان و وەعدەکەی ژوانێ
ئەو لێوە بێنە پێم بڵێ هانێ
یەکەم جار ماچێ جا لێولێوانێ
ماچێکم دەوێ ماچی دڵداری
ماچێک لە لێوی خونچەی بەهاری
هەر دەبێ بێنی ماچێک بە دیاری
لای من بمێنێ کچێ بۆ یادگاری
ماچێکی لێوت گشت دنیا دێنێ
هەرچی خەم هەیە لە دڵ دەردێنێ
حەسرەت خەریکە من دەسووتێنێ
بێنە ماچی کەم هەر هەموو شوێنێ
هاتووم بۆ ماچێ بێنە دەی کوانێ
لەسەر پەیمان و وەعدەکەی ژوانێ
ئەو لێوە بێنە پێم بڵێ هانێ
یەکەم جار ماچێ جا لێولێوانێ