فرمێسک حافز مەم ئارارات

بەهار

بە دەنگی: فرمێسک حافز و مەم ئارارات
شێوەزار: سۆرانی و کورمانجی
304
ئەوە بەهار هات، گوڵ سەر دەردێنن
خەمی زەمانەم لە دڵ دەردێنن
هەستە با بڕۆین، دنیا زۆر خۆشە
لە بادەی بەهاری تۆزێ بنۆشە
هەستە دامەنیشە، ژیان تا سەر نامێنێ
خۆشیی من و تۆ ڕووناکی دێنێ
خەم و پەژارە لە دڵ ئەڕفێنێ

ئەوە بهار هات، ژ بۆ من و تە
بنەڤش و بەیبین، تاجا سەرێ مە
هێڤی و شاهی سترانا من و تە
باخی بەهەشتی بوویە ڤارێ مە
هەستە دامەنیشە، ژیان تا سەر نامێنێ
کە دەسمان لە دەس، لێو بە پێکەنین
هەتاکوو ماوین، لە بەهار دەژین