ڕەزا سەڵەواتی

ناڵەی جودایی

بە دەنگی: ڕەزا سەڵەواتی
شێوەزار: سۆرانی
219
چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من!؟
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من!؟
چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە!؟
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە

چۆن نەسووتێ ئەو دڵەی کانی خەمە
ئەو پەپوولەی واکە میوانی شەمە
چۆن نەناڵێ ئەو هەزارەی پڕ بە دڵ
دوور لە گوڵزارە و غەرقی ماتەمە

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە
هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵنشین