ساقییا! وا بادەوە، وا بادەوەڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوەموشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمنزۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمنمەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمانمەستی بێ خەم بۆ چی بگرن ئێخەمان؟ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمەلێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمەئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییەلێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییەبۆ کەسێکە مەی: چزیلکی پێوە نێبۆ چی ملهوڕ لێرە بینی پێوە نێ؟!بۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییەبێ خەمێک بیخواتەوە، زۆردارییەبۆ کەسێکە مەی: دڵی پڕ بێ لە داخبۆ چی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ!؟ئەو کەسەی بێ کەس نییە و خانە خەرابدەک بە ژەهری ماری بێ بادە و شەرابئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیانئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برک و ژانئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەمشانی دانەخزا لەبن باری ستەمئەو کەسەی هەستی بە زۆرداری نەکردتیخی زۆرداری برینداری نەکردئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرائەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرائەو کەسەی نەیبینی هاتی دوژمنینیری یەخسیریی لە ئەستۆ داڕنیئەو کەسەی هێندە نەبوو زویر و زگاروا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگارئەو کەسەی نەیهاڕی بەرداشی زەمانئەوکەسەی زیڕەی نەگەییە ئاسمانئەو کەسەی دووریی عەزیزانی نەدیتیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدیتۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشتلێی نەگیرا دەوروپشت و چوار تەنیشتئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر کەوتشەو لەبۆ کەیفێ لە ماڵێ دەرکەوتبۆ دەبێ بێت و بکات مەیخانە تەنگ!؟شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگئەو کەسەی ڕاوی نەنێن لێرە و لەوێئەو کوڕەی ماچی کچانی دەس کەوێئەو کوڕەی هێشتا لە ژوانێ ڕێی هەیەسەیرە، زۆر سەیرە کە ئالوودەی مەیەئەو کوڕەی دۆی داوەتی دەستی دەنێ،بێتە ئێرە، چۆنە هەی دێی ناکەنێ!؟ئەو کەسەی دەستی لە مەمکان گیر ببێئەو کەسەی تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێئەو کوڕەی کیژێک بەرەو ڕووی پێکەنێئەو کەسەی هەر سووکە ئاوڕێکی دەنێئەو کەسەی پەنجۆڵە بکوشێ جاروبارئەو کەسەی دەستی بگاتە گەردنی یارئەو کەسەی ڕامووسێ کوڵمەی تاسولووسئەو کەسەی تێی هەڵنەدابێ چارەنووسئەو کەسەی بمژێ خوناوەی گەردەنێکوفرە یەک قەترە شەرابی گەر دەنێساقییا! وا بادەوە، وا بادەوەڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوەموشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمنزۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمنمەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمانمەستی بێ خەم بۆ چی بگرن ئێخەمان؟ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمەلێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە