
ساقییا! وا بادەوە، وا بادەوەڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوەموشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمنزۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمنمەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمانمەستی بێ خەم بۆ چی بگرن ئێخەمان؟ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمەلێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمەئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییەلێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییەبۆ کەسێکە مەی: چزیلکی پێوە نێبۆ چی ملهوڕ لێرە بینی پێوە نێ!؟بۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییەبێ خەمێک بیخواتەوە، زۆردارییەبۆ کەسێکە مەی: دڵی پڕ بێ لە داخبۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ!؟ئەو کەسەی بێ کەس نییە و خانە خەرابدەک بەژاری ماری بێ بادە و شەرابئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیانئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برک و ژانئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەمشانی دانەخزا لەبن باری ستەمئەو کەسەی هەستی بە زۆرداری نەکردتیخی زۆرداری برینداری نەکردئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرائەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرائەو کەسەی نەیبینی هاتی دوژمنینیری یەخسیریی لە ئەستۆ داڕنیئەو کەسەی هێندە نەبوو زویر و زگاروا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگارئەو کەسەی نەیهاڕی بەرداشی زەمانئەوکەسەی زیڕەی نەگەییە ئاسمانئەو کەسەی دووریی عەزیزانی نەدیتیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدیتۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشتلێی نەگیرا دەوروپشت و چوار تەنیشتئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر کەوتشەو لەبۆ کەیفێ لە ماڵێ دەرکەوتبۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ!؟شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگئەو کەسەی ڕاوی نەنێن لێرە و لەوێئەو کوڕەی ماچی کچانی دەس کەوێئەو کوڕەی هێشتا لە ژوانێ ڕێی هەیەسەیرە، زۆر سەیرە کە ئالوودەی مەیەئەو کوڕەی دۆی داوەتی دەستی دەنێبێتە ئێرە، چۆنە هەی دێی ناکەنێ!؟ئەو کەسەی دەستی لە مەمکان گیر ببێئەو کەسەی تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێئەو کوڕەی کیژێک بەرەو ڕووی پێکەنێئەو کەسەی هەر سووکە ئاوڕێکی دەنێئەو کەسەی پەنجۆڵە بکوشێ جاروبارئەو کەسەی دەستی بگاتە گەردنی یارئەو کەسەی ڕامووسێ کوڵمی تاسولووسئەو کەسەی تێی هەڵنەدابێ چارەنووسئەو کەسەی بمژێ خوناوەی گەردەنێکوفرە یەک قەترە شەرابی گەر دەنێئەو کەسەی ئاسوودەو و خۆش ڕایبواردقەت خەمی یەخسیر و کۆیلانی نەخواردیەک لە ماڵێ چاوەڕێی بوو بێتەوەدەرکی نێوماڵێکی لێ بکرێتەوەخەمڕەوێنێک گوێ بداتە ڕازی ئەونازەنینێک بێ بکێشێ نازی ئەوبگرێ پەنجەی نەرم و نۆڵی ناسکێبۆی کرابێتە سەرینێ، باسکێهەیبێ هێز و گورد و تین و تاو و گوڕڕۆژگاری ڕەش نەبێ، بەختی مکوڕئەو کەسە جێگای لە مەیخانە نییە.ئەو کەسە بادە و شەرابی بۆ چییە!؟ساقییا، وا وەرگەڕێ، وا وەرگەڕێڕوو لە لای من کە، مەچۆ بۆ سەرپەڕێلەنگەرێ بگرە، مەبە وا بەرزەفڕبێنە بۆ من، بێنە بۆ من، جامی پڕمەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانەماڵبۆ منی سەرگەشتەو و ڕووت و ڕەجاڵبۆ منی بابردەڵەی گردەنشینبۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برینبۆ منی ئاوارەو و دوورە وەتەنبولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەنپەڕ وەریوی، باڵ شکاوی، دەنگ بڕاوبێ بژیوی، بەش خوراوی، دەرکراوپیری زورهانی، کەنفتی، دەربەدەردیدە سووری، دڵ مەکۆی دەرد و کەسەرداتەپیوی، بێ پەسیوی بێ قەراربێ کەسی، دەستە شکاوی، کۆڵەوارلێو بەباری، دەردەداری، ڕەنجەڕۆشاعیری جوانی پەرستی دڵ بەسۆساقییا! بۆ کوێ دەچی، بۆ کوێ دەچی؟تۆش لە بەر ئەو ملهوڕانە ملکەچی؟تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟چاوی تۆشی هەڵفریواند زێڕ و زیو؟تۆش دەگۆڕیەوە دەگەڵ گەوهەر هونەر؟کەنگێ گەوهەر جوانی کردن بەختەوەرزێڕ بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەندهەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەندچڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێنماڵپەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێنقەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرستجوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و هەستنا مەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ؟تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆئەو هەوەسبازانە جێی متمانە نینهەر دەزانن گوڵ چنین و بەی ڕنینگوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆزتا بناڵێنم وەکوو بلوێر بەسۆزنابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەرجا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەربۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووەشیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووەلێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروونلێم گەڕێ تا هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوونشیوەنی من شیوەنی ئینسانییەبانگی ئازادی و گڕووی یەکسانییەشیوەنی من شینی کوردی بێ بەشەئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشەبا لە زارم بێتەدەر پشکۆی شێعربا فراوانتر بکەم ئاسۆی شێعرپارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییەناڵەناڵی من درەنگە، زوو نییەدەردی دووری... دەردی دووری کوشتمیدەردی وشیاری و سەبووری کوشتمییادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەولێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەوخەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدیچۆن پەنا بۆ مەی نەبەم، ساقی! ئەدی!؟نایبینم خاک و وڵات و شاری خۆمنایبینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆمڕوو لەهەر لایە دەکەم نامۆیە بۆمنابینم جێژوان و کەونە لانی خۆمڕوو لەهەر لایێ دەکەم بێگانەیەژین لە نێو بێگانەدا تەنگانەیەشەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەویڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەویچۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیەژانی ناسۆری جوداییم چێشتووەهەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووەهەڵبڕاوم من لە یاری نازەنیندەرکراوم من لە خاکی دڵنشینبوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵاتکەوتمە نێو وردەداوی ڕێی نەجاتبەکرە شۆفارە ئەوی مووخەی چنیمزیی مەم و زینان وڵاتی لێ تەنیمکەوتمە نێو چاڵی دیلی وەک مەمێیایە زین لە کوێیە هاواری کەمێکوا قەرە تاژدین، چەکۆ و عرفۆ لە کوێن!؟بێنە هانام وەک پڵینگی چەنگ بەخوێنلاسە شۆڕێک بووم غەنیمی دوژمنانئێستە ئەنگواوم بەتیری چڵکنانوام بەتەنیایی لەنێو خوێنا شەڵاڵکوانێ عێل و کوانێ خانزاد و خەزاڵ!؟زۆر لەمێژە نارە ناری منی نەبیستهەروەکوو شەمزین، شەمیلەی خۆش ئەویستوەک سیامەندێ لە چۆڵ و بەندەنێجەرگی لەت کردم پەلی دارەبەنێشەتڵی جواناوم منی ساردە برینکوا خەجم تا بۆم بگێڕێ گەرمە شین!؟مانگی کانوونێ بەچلوان دەرکراموەک برایم لەو وڵاتە ڕاونرامکوا پەریخان بەند و باوم بۆ بڵێ!؟بۆ نەسووتێم نەبمە پۆلووی سەر کڵێ!؟ئەو لە زۆزان، من لە ئارانێ دەژیمکێ دەڵێ ئەمنیش وەلی دێوانە نیم!؟کوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەمڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوەئێستە بمبینن ئەرێ ئەمناسنەوە؟ڕۆژگار هاڕیومی وەک ئەسپۆنی وردهێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کوردبوومە گەپچاڕ و دەکا گاڵتان بەمنئەو ڕمووزنەی زەندەقی چووبوو لە منئەی ڕەفیقان، ئەی عەزیزانی وڵات!ئەی برای هاوسەنگەری جەرگەی خەبات!گەر دەناڵێنم، ئەمن پەککەوتە نیمتێ دەکۆشم بۆ وەسڵ تاکوو دەژیمکۆششی من زۆر بەجێیە و زۆر ڕەواچونکە قانوونی تەبیعەت وایە، واڕێگە دەبڕم، کوانێ هەنگاوم شلەڕاستە بێ هێزم، دەکەم ئەمما ملەهەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشتدێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەهەشتدێم بەرەو زیخ و چەو و کانیاوی خۆمچۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆمدێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنەدێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنەدێم بەرەو زوورک و تەلان و کەند و لەنددێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەنددێم بەرەو پاناوک و هەوراز و نشێودێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پەسێودێم بەرەو شیخاڵ و ڕێچکە و ڕەشبەڵەکدێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆمدێم بەرەو هەڵدێر و گێژ و بەند و گۆمدێم بەرەو هۆبە و هەواری باسەفادێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفادێم ببینم نیشتمان و زێدەکەمدێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەمدێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگدیم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگدێم گراویی خۆم لە باوەش وەرگرمدێم نەهێڵم بەرهەڵست و بەرگرمدێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورددێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورددێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەرابماچی شیرین نایەڵێ تامی شەرابدێم و ناترسم لە پەرژینی بە زیهەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزیتا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێمدێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێمدێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆشگەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش