ساقییا! وا بادەوە، وا بادەوەڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوەموشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمنزۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمنمەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمانمەستی بێ خەم بۆ چی بگرن ئێخەمان؟ئەم شەرابە تاڵە بۆ دەرد و خەمەلێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمەئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییەلێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییەبۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییەبێ خەمێک بیخواتەوە، زۆردارییەبۆ کەسێکە مەی: دڵی پڕ بێ لە داخبۆ چی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟ئەو کەسەی بێ کەس نییە و خانە خەرابدەک بە ژەهری ماری بێ بادە و شەرابساقییا، وا وەرگەڕێ، وا وەرگەڕێڕوو لە لای من کە، مەچۆ بۆ سەرپەڕێلەنگەرێ بگرە، مەبە وا بەرزەفڕبێنە بۆ من، بێنە بۆ من، جامێ پڕمەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانەماڵبۆ منی سەرگەشتەو و ڕووت و ڕەجاڵبۆ منی بابردەڵەی گردەنشینبۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برینبۆ منی ئاوارەو و دوورە وەتەنبولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەنساقییا! بۆ کوێ دەچی، بۆ کوێ دەچی؟تۆش لەبەر ئەو ملهوڕانە ملکەچی؟تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟چاوی تۆشی هەڵفریواند زێڕ و زیو؟چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێنماڵپەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێنقەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرستجوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست