
تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم
تا کەی غەمزەدەی باری هیجران بم
باخەی دەستەگوڵ زاری و دڵگیریم
پەی پەی زیاد کرد پەژارەی پیریم
کوورەی دەروونم بەتاو جۆشی گرت
فرمێسکی چاوم زوو خامۆشی کرد
سەیرم مەحاڵەن سەفام بەتاڵەن
بۆ دووری یارێ ئەسرینم ئاڵەن
من لە خێڵخانەی میحنەت پاماڵم
دەخیل بۆ دۆستێ پرسێ ئەحواڵم
تا کەی چاوەڕێی یاران بم، غەریبم لە شارانم
تا کەی غەم هەڵکێشی وان بم، چاو بە گریە و گریانم
گەر نەمدیتێوە عازیزم بڕۆ بۆ خۆت سڵامەت
دەیدنی یاران عازیزە گیانە کەوتە قیامەت
دڵ زەلیل بی بۆ لە کوڵی وەرە بگرە سامانێ
زووخاوم لە دڵی هەڵقوڵی گڕووی گرتوە بۆ جوانێ
وێڵم بە دوای دەردی دڵم، غەریبم لە شارانم
دەس بە سینە لارەملم، چاو بەگریە و گریانم
دڵم دەریای بێ پایان بێ، هەر ئاخ هەڵکێشی تۆمە
جێگای خواز و کانەبیان بێ یەکجار پەژارەی تۆمە