لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دار هەنارێ
وەستا بێ لە دووکانێ لانکێ درووست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانوم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی
شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە ڕۆژی ڕووناکە هەموو عالەم دەیزانێ
ئەو قورعانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێ دادا بۆ مزگەوتت بردوە
بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵ وێران کردووە بە دەم داخ و دەردەوە
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دار کەنێرێ
وەستا هات لە هەولێرێ لانکی دروست کرد دوێنێ و پێرێ
بچکۆلەم خەوی نایە و لانکەم پێ ڕادەژێنێ
هاواری لانکێ کورتە و ناگاتە بەر کەنێرێ
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دار هەنارێ
وەستا بێ لە دووکانێ لانکێ درووست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێ دانانوم دەبا بۆی ساز کەین جۆرلانێ
ئەی ڕۆڵە سەرکەوتوو بی باب زیندوو بی
خۆش بنوە تا بەیانێ
تاوە ڕۆژی ڕووناکە هەموو عالەم دەیزانێ
*= هۆنراوەی ئەم گۆرانییە لە بنەڕەتدا باس لە جێژوانی دڵداریی دایکێک لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەکات کە لەو نێوانەدا منداڵەکەی ئاستەنگیی بۆ ساز دەکات و بە نەنووستنی ڕێگە بە چوونە ژوانی دایکەکە دەگرێت. جیا لە هۆی هۆنینەوەی وەها شیعرێک کە دەبێ بەزۆر بەشوودرانی ژنەکە بە کەسێکی دیکە جگە لە خۆشەویستەکەی یان هەر هۆیەکی دیکە بێت، کێشەی دیی ئەم هۆنراوەیە ناردن بە شوێن وەستایەکی جۆرلانەسازە لە تارانی عەجەمان! گوایە هەموو کوردستان وەستاکارێکی لێ نەبووە کە بتوانێ جۆرلانەیەک بۆ منداڵەکە ساز بکات و پێویست بووە حەتم عەجەمێک ئەو ئیشە سادەیە جێبەجێ بکات! بەڵام ئەوەی لەم ساڵانەی دواییەدا بەسەر هۆنراوەی ئەم گۆرانییە هاتووە ناخۆشتر و نالۆژیکترە؛ هەندێک گۆرانیبێژی ژن یان پیاو گوایە هاتوون بە عەقڵی خۆیان دەقی هۆنراوەکە ڕاست کەنەوە و بابی منداڵەکە لە تووکی ژنەی بپارێزن بۆیە "باب مردوو بی"ی ئەسڵی هۆنراوەکەیان گۆڕیوە بۆ "باب زیندوو بی"! کە بووەتە هۆی سەقەبووتنی واتای هۆنراوەکە چونکە ئەگەر ژنەکە دوعای خێر بۆ مێردەکەی بکات ئیدی بۆ دەبێ لەگەڵ کەسێکی دیکە ئارەزووی بەستنی ژوانی هەبێت!؟
ڕوانگەی سەرسەری و ڕووکەشی ئەم گۆرانیبێژانە و هەندێ بلیمەتی بەنێو ڕووناکبیر بووەتە هۆی تێکدانی فۆلکلۆری کورد.
وێنەیان کەم بێت!