لە ماڵ ڕۆیی بەرەو مەکتەب بە تەننازی کچە جیرانجیهان لەرزی سەما و عەرزی لەبەر نازی کچە جیرانلە ڕێی مەکتەب ڕێگام لێ گرت لە ڕازی دڵ بکەم حاڵیسەری داخست دیسان ڕۆیی بە ناڕازی کچە جیرانوەکوو تاووس دەکا لەنجە کە ڕادەبرێ بە سەر پەنجەبە ڕەقسی چاو دەکێشێ دڵ بۆ دڵبازی کچە جیرانشەوێ تا ڕۆژی ڕوون دەگریم دەگەڵ نەخشی خەیاڵاتمسەحەر حازر دەبم زوو زوو لە ڕێبازی کچە جیرانسەحەر حازر دەبم فەوری لە ڕێبازی کچە جیرانبە زاهیر گەرچی تۆراوە و لێم لالووتە ئیمڕۆکەلەبەر نەخشی نیگای نەخشی بەڵام ڕازی کچە جیرانلە پەرتووکی نیگای نەخشی بەڵام ڕازی کچە جیران