مستەفا دادار

کوردستان ئەی نیشتمانم

بە دەنگی: مستەفا دادار
ئەلبۆم: ژن
شێوەزار: سۆرانی
510
کوردستان ئەی نیشتمانم
هێزی دڵ ئارامی گیانم
جێی سەربڵندی و شانازی
تا دڵ دەخوازێ دڵخوازی
مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن گیانی شیرینم

گوڵی پشکوتووتی بێ پاییز
سیس نابی ناوەری هەرگیز
گوڵم بۆ دەستی دڵدارت
چقڵم بۆ چاوی بەدکارت
مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن گیانی شیرینم

تا زیندووم هەر تۆی مەبەستم
خۆشم دەوێی دەتپەرستم
بشمرم لەشی بەگڵبوو
دەڕوێنێ چەند گوڵ و دڕوو
مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن گیانی شیرینم
هۆنراوە: هەژار موکریانی
ئەلبوم: ژن