جەلال سەعید ئاواتی ئامە قەرەج

هەستن با بچینە داوەتێ

بە دەنگی: جەلال سەعید و ئاواتی ئامە قەرەج
شێوەزار: سۆرانی
293
چاوت ئەستێرەی شەوێ هەڵیان دێنی لە خەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین بەجووت خەومان لێ بکەوێ

ئەرێ لەلای خەڵکی بەهارە کچێ لای من خەزەڵوەرێنە
لەلای خەڵکی بەهار لای من خەزەڵوەرێنە
زولفی ڕژا ڕووی کوڵمەی چەن جوان و دڵڕفێنە
ئەو دڵەم بە دایم دەگری فرمێسک هەڵوەرێنە
جا لەبەر ئەو دایکەی دەمرم کچێ ئەو کچەی *؟؟؟

ئەرێ هەوری کڵۆکڵۆیە مەمکت نارنجی خۆیە
سنگت باخی شنۆیە
دە وەرە نیشانت دەمێ گوارەت لە گوێ سێ گۆیە
دە وەرە بمدەرێ ماچێ وەک برینجی عەمبەربۆیە

کەژاڵ ئەوڕۆ بەهارە هەستە بچینە سەیرانێ
دوو بازن پەریان*؟؟؟ دەگرن لە نێوانی ئاسمانێ
ئەمن دایک و بابم نییە کچێ لێم بەجێ ماوە جوانێ
ئەمن دایک و بابم نییە لێم بەجێ ماوە جوانێ

ئەرێ دەڵێم بە زمانی ئاڵم وەک مەجنوون بۆی عەواڵم
دەڵێم بە زمانی ئاڵم وەک مەجنوون بۆی عەواڵم
بووم بە سووکە دەروێشێ ئەو کچە بێ بە حەڵاڵم
دەبمە سووکە دەروێشێ ئەو کچە بێ بە حەڵاڵم

ئەرێ کە تۆ ڕوحمت نەماوە کچێ دڵ دەسووتێ وەک قاوە
کە تۆ ڕوحمت نەماوە دڵ دەسووتێ وەک قاوە
کافری بێ دین و ئیمان بۆ کێت من وە لا ناوە
حەوت ساڵان یاری من بووی کچێ بۆچی نەتکرد ماڵئاوا
حەوت ساڵان یاری من بووی بۆچی نەتکرد ماڵئاوا
هەستن با بڕۆین بۆ داوەت دەی بۆ داوەت داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆڤەند چەن خۆشە لە گەڕەکی خۆمانە

ئەرێ کاک جەلال ڕاوەستایە هەر چۆنێ دەڵێ وایە
بەخوا بڵێ ماست ڕەشە عیلاج نییە دەڵێم وایە
هەرچییەک بڵێ کاک جەلال من سەرم لەڕێدایە
بەخوا بڵێ ماست ڕەشە عیلاج نییە دەڵێم وایە

ئەرێ نەمری چۆنی دەزانی کچێ *؟؟؟ ئەڵمانی
نەمری چۆنی دەزانی *؟؟؟ ئەڵمانی
لەبەر خاتری کاک کەماڵ ئاوەدان بێ سلەیمانی
کاک ئاوات بەخێر هاتی هەر تۆ دەردم دەزانی
کاک ئاوات تۆ بەخێر بێی چۆن لە قانوون دەزانی
هەستن با بڕۆین بۆ داوەت داوەت گەرمە خودایە
شەوگایی*؟؟؟ و داوەت خۆشە لەبەر دەرکی قەڵایە
عاشقم بووم بەو لێوەئاڵە دەی بە دوو چاوی لەیلایە

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
سپاس