محەمەد ماملێ

ئامان دوکتۆر

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
213
سەبری نازدارە ناز دەکا ئەمان ئەمان
سەبری نازدارە ناز دەکا
بۆ ڕێبوار کوشتن وا دەکا

با پرچی پەرێشان دەکا ئەمان ئەمان
بۆ عاشق کوشتن وا دەکا

دەستەی عاشقان لە دوور دیارن ئەمان ئەمان
دەستەی عاشقان لە دوور دیارن
ڕەنگیان زەردە و ئەی هاوار لێو بە بارن
مەنعیان مەکەن ساحەب یارن ئەمان ئەمان
بە دەردی دڵ ئەی هاوار گرفتارن

سەبری چوو بۆ نەخۆشخانە ئەمان ئەمان
زۆری تێدا ئەی هاوار پرێشانە
زولفی وەک کەزیەی پەریانە ئەمان ئەمان
دیارە نەیکردووە بە شانە

دەستەی عاشقان لە دوور دیارن ئەمان ئەمان
دەستەی عاشقان لە دوور دیارن
ڕەنگیان زەردە و ئەی هاوار لێو بە بارن
فایلی دەنگی ئەم گۆرانییە ناتەواوە، تکایە ئەگەر کەسێک فایلی تەواوی ئەم گۆرانییەی لە کنە لە ڕێگەی بەشی پێوەندی بۆمانی بەڕێ کات.
زۆر سپاس