ئەمیر حەسەن

ئۆخەی گەورەکچ و ئەمان دوکتۆر

بە دەنگی: ئەمیر حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
107
ئەرێ گەورەکچ ئەی کنگر لە کۆڵ
ئەرێ گەورەکچ دەی کنگر لە کۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ

هاتووم پشوو بەم تاوێ لای کانی
تۆ چۆن پەیدا بووی فریشتەی جوانی
ئەرێ گەورەکچ ئەی کنگر لە کۆڵ
ئەرێ گەورەکچ دەی کنگر لە کۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ

دیسان خێڵ هەستا*؟؟؟ و ڕۆیی بەرەو کوێستان گەڕاوە
نازار عەزیزەکەی من وا بارگەی لە کۆڵ ناوە بۆ سلێمانی گەڕاوە

ئەی شوانەکەی قەد پاڵێ دە بۆم لێدە شمشاڵێ
ئاوازی ماڵئاوایی وەک دڵی من بناڵێ
دیسان خێڵ هەستا*؟؟؟ و ڕۆیی بەرەو کوێستان گەڕاوە
نازار عەزیزەکەی من وا بارگەی لە کۆڵ ناوە بۆ سلێمانی گەڕاوە

ئەمان دکتۆر ئەمان دکتۆر
عەمرم چاوم دکتۆر
دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
من مردم ئەو کچە مارە کە

جووتێ ساقی مەی دەگێڕن
عاشقان لە دین ئەمانەڵڵا وەردەگێڕن
ئەمان دکتۆر ئەمان دکتۆر
عەمرم چاوم دکتۆر
دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
من مردم ئەو گوڵە مارە کە

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس