حەسەن زیرەک

ئەمان دوکتۆر - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
145
[عاشقان دێن] لە دوور دیارن
ڕەنگیان زەردن ئەی هاوار لێو بەبارن
مەنعیان مەکەن ساحەب یارن
بە دەردی دڵ ئەی هاوار گرفتارن
ئامان دوکتۆر عەمرم چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
ئاخ مردم ئەو گوڵە مارە کە

[جووتێ] ساقی گوارە زێڕن مەی لە مەیخانان دەگێڕن
عاشق لە دین وەردەگێڕن کارمامزی دەشتی باژێڕن
ئامان دوکتۆر عەمرم چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
من مردم ئەو گوڵە مارە کە

ئەمان ئەمان ئەی ئامان... ئەی هاوار
ئەی نائومێدی دڵ نائومێدی ئەی نائومێدی
ئەی ڕەنجەڕۆیی و دڵ نائومێدی
بەدبەختی وەک من یاران سا کێ دی
ئەمان ئەمان ئیرسی مەجنوونە هێناومەتە دی
نەکەرۆز گەڕام وادی بە وادی
جێ ڕاوەگەی کوردی عێلی مورادی
هەر لە نەکەرۆز تا دەربەندیخان
ئەو ناوە یەکسەر شێواوە و وێران
ئەو ناوە یەکسەر شێواوە و وێران
بایەقوش
کوندەبوو تێدا بەستبوو هێلان
ئەو ناوە یەکسەر وێران وێرانە
کوندەبوو تێدا بەستبوو هێلانە
پرسیم کوندەبوو برای هاودەردم
لە جیهان بێزار هەمڕازی دەردم
خزمە لە من پەیدا بوو ئەی شووم ئەی شوومە
پرسیم بۆچ وێران بوو ئەی مەرز و بوومە
بایەقوش دای جوابم بە قوڵپەی گریان
ئەمنیش دەروونم بۆی بوو بە بریان
وتی ئەمساڵ بەهارم کە بێ بارانە
گوڵاڵەی سوورم خوێنی یارانە
لە هەر چوار لاوە شاییە بەڕیزە خەنەبەندانمە
لاڵ بم چون شینی ئازیزە
ئەمان ئەمان ئامان... ئەی لە من ئاخ

هەموو جومعە پاش سەڵایە
دوو شت خۆشن ئەی وەی وەی لەم دونیایە
ئیمان و چاوی لەیلایە
چیدی بە من جا من چی بکەم بەکار نایە
ئامان دوکتۆر عەمرم چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
ئاخ مردم ئەو گوڵە مارە کە