زووتر، زووترئەم مانگە نە! مانگێکیتر هەبوو، جوانتردەموچاوی ئێگجار گەشترئاو شێتی بوو ئاو شەیدای بووهەموو شەوێ لە کەناردا ئەهات، ئەچوو بە تەمای بووبەڵام مانگ لەو لووتەلا بووزەریا ویستی بە فێڵ بیگرێشەپۆل هەرچەند خۆی هەڵبڕیدەمی نەگەیشتە ڕوومەتیمانگ بە ئەنقەست نازی ئەکردبۆ چاوشارکێ لە ژێر چوخمەکانی هەورا خۆی ون ئەکردهەتا جارێ بە سەفەرێ مانگ کۆچی کرد بۆ بیابانتا چەند شەوێ نەهاتەوەکە هاتەوەتەپوتۆز و خۆڵی قاقڕ لە دەموچاوی نیشتبووتریفەی قژی خۆڵاوی، پۆشاکی زیوینی بەریگەرد لێ نیشتووئەو کاتەی مانگ گەڕایەوە ئاو نووستبوومانگ بڕیاری دا خۆی بشوابە پەلەپەل جلەکانی بەری داکەندڕووەو زەریا هەنگاوی نیاشڵەژا بوومانگ پێی لە سەر بەردێ دانابەرد زۆر لووس بووشڵپەیێک هاتمانگ خلیسکامانگ نوقم بووزەریا وەک شێت و هار هەستابۆ مانگ گەڕاسەری کرد و خواری کرد و دەستی بە ناو بنیا گێڕاهەر چووە سەر، هەر هاتە خوارمانگ هەر نەبوولەو شەوەوە هەڵچوون و داچوونی زەریا لەدایکبوو...