بەهجەت یەحیا

ئەمان مردم

بە دەنگی: بەهجەت یەحیا
شێوەزار: سۆرانی
38
ئەمان! مردم عیلاجێ، سا لە ڕێی پەیامبەرا چارێ
ویسالە* یا قەتڵە* یا تەسکین لە هەر سێ بۆم بکەن کارێ

وەها سووتاوم ئەسڵەن تابی فریادم نەما سا دەی
ڕەفیقان نیوەسووتن، ئێوە سا دەی*، عەرزە هاوارێ
ئەمان! مردم عیلاجێ

لە کونجی سینە دەنگی ئای و ئۆی دڵ دێ بە مەحزوونی
وێران بێ، نەمدی ساتێ لێی نەیە ناڵەی بریندارێ
ئەمان! مردم عیلاجێ

لە ژێر باری خەما وا شانی سەبرم ڕێشە ئێستاکە
فیراقی یار لەبەر ئاخرشەڕی لێم بوو بە سەربارێ
هۆنراوە: کوردی
*: لە هۆنراوەی شاعیردا "ویسال"، "قەتڵ" و "نامەرد" هاتووە.