محەمەد ماملێ

وەرە با ئاشت بینەوە ١

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
391
هاوار هاوار یاران بەرن هاوارم
دەستی شکاوم لە من تۆراوە یارم
ئەوساڵ بۆم نایە سەد جار خۆزگە بە پارم
وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم
هەر تۆی گوڵەکەم، تۆی ئاواتەکەم
نە جێژنەم وەکوو گیانە جێژنەدارانە
نە دۆستم وەکوو گیانە دۆستی جارانە
من لێرە ماوم هاوار یار لە شارانە
وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم
هەر تۆی گوڵەکەم، بێ تۆ هەڵناکەم
کە یار بێ مەیلە من مەعلوومە حاڵم
لەوەم ڕەشتر نەدیوە ڕۆژی تاڵم
ساتێ ناسرەوێ بۆ یار ئەو دڵەی زاڵم
وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم
هەر تۆی گوڵەکەم، بێ تۆ هەڵناکەم
ڕەشە بەختم وێنەی خاڵی جوانان
لەسەر چی یاری من دەگرێ بەهانان
دڵم و دینم لەسەر لێوئاڵێ دانان
وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم
هەر تۆی گوڵەکەم، بێ تۆ هەڵناکەم
یارم ڕەش ئەسمەرە لە من تۆراوە
نازانم لەسەر چی دڵی ئێشاوە
نامەی بۆ دەنێرم بەدەم شەوباوە
وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم
هەر تۆی گوڵەکەم، بێ تۆ هەڵناکەم
دەستەوئەژنۆ دانیشتووم لە سوێی یارێ
بای شەماڵ لە کوێیە بەرێ هاوارێ
گەرچی ئاهـ و ناڵەم لێی ناکا کارێ
وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم
هەر تۆی گوڵەکەم، بێ تۆ هەڵناکەم