خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆموەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆمگەرچی لەو ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدەمن بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆموەکوو با بەو لەشی بیمار و دڵی بێتاقەتبە هەوای قامەتی ئەو سەروی خەرامانە دەڕۆمدڵ لە زیندانی سکەندەر وەڕەزە، ڕزگار بمتاکوو ئەو جێیە کەوا مڵکی سولەیمانە دەڕۆمئەوی سووکبارە خەمی حاڵی گرانباری نییەمن بەهۆی هیممەتی پیرانە مریدانە دەڕۆمگەر بەسەر وەک قەڵەمێ، ڕێگە بڕۆم بۆ لای ئەوبەو برینی دڵ و بەو دیدەیی گریانە دەڕۆمشەرتە کردوومە ئەگەر لەو خەمە دەرچم ڕۆژێبە شێعر خوێندنەوە تا دەری مەیخانە دەڕۆمبەهەوای چاوی بە ڕەخسین و سەما وەک زەڕڕەتاکوو سەرچاوەیی ئەو خۆرە درەخشانە دەڕۆمگەر وەکوو حافزی لەو دەشتە نەشێ ڕێ دەرکەملەگەڵ ئەو بار و بنەی ئاسەفی دەورانە دەڕۆم