محەمەد ماملێ

مەکەن مەنعی عاشقان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
407
گەلێ دەردان سەر لێدان، ساتێک ناگرم قەرارێ
شەو و ڕۆژێ ناسەبرم، لەبەر غەمی دەیارێ
دڵێ من چەند مەحزوونە، ئەسرینم دێنە خوارێ
مەگەر بەوەی ساکین بێت، بە ڕەنگی دەبەهارێ

بەهارم چەندە خۆشە، مزگێنی بێت هات بەهار
هاتن تەیری دەڕەنگین، جوتبەجوت بوون بە قەتار
کەوتن لە دەم دەراوان، لەوانم دیت سەت هەزار
ئەو بەهارەی وا ڕەنگین، لێم بووە بە بازاڕ و شار

غەمی لە دڵی من زۆرن، با بچن دەگەڵ زستانێ
هەوری دەڕەش دەخرۆشن، دەگرن بەری ئاسمانێ
لەبەر گوڕەی شەماڵی و لە ڕێژنەی دەبارانێ
کوێستان ماون دەتەمێ، هەوەڵ مانگی نیسانێ
ڕەببی خودا شادمان کەی، بە دوو چاوی دەجوانێ

مەکەن مەنعی عاشقان، عیشق کاری دژوارە
هەرکەس عیشقی لە دڵ بێ، بێسەبر و بێقەرارە
دایمە لەبەر هیجرانێ، ڕەنگ زەرد و لێو بەبارە
لە عیشقێ دا سووتاوم، غەمم لە چوارکەنارە
مزگێنی بێت لە یاران، دەڵێن ئەوڕۆ بەهارە