حەسەن زیرەک

ئامینێ سوورگوڵ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
331
ماڵ لە مەریوان دڵ لە دوو جێگە
من غەریب ماوم لەو سەرە ڕێگە
خۆم غەریب ماوم وەی لەم سەرە ڕێگە
ئامینێ گیان سوورگوڵ تۆم بەلەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری*؟؟؟
عالەم دەزانێ لە گولەی خەساری
عالەم دەزانێ لە گولە خەساری

ماڵ لە مەریوان دڵ لە دەروێشان
مردنم خۆشترە لە ئاخ هەڵکێشان
مردنم باشترە لە ئاخ هەڵکێشان
ئامینێ گیان سوورگوڵ تۆم بەلەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
عالەم دەزانێ لە گولە خەساری
عالەم دەزانێ لە گولە خەساری
مەقام:
ئاخ ئەی ئامان گوڵ ئامان ئاخ ئەی ئامان
ئەی مانگ من و تۆ هەردووک هاودەردین/
هەر دوو گیرۆدەی با نەمینم یەک ئاهی سەردین ئەی ئامان ئاخ گوڵەکەم ئۆف
تۆ زەرد و زەعیف بە ئاسمانەوە
ئەمنیش دەربەدەر باوانەکەی بابم وە شارانەوە ئەی ئامان ئاخ ئاخ ئەی ئامان گوڵەکەم ئۆف
ئامان ئامان ئاخ دەخیلم ئەی مانگ قیبلەی دڵداران
دەخیلم ئەی مانگ قیبلەی دڵداران
دەرمانی دەردی دڵەی بیماران ئەی ئامان ئاخ ئامان ئامان یار ئامان

ماڵ لە مەریوان دڵ لە غەریبی
جەرگم سووتاوە من بە بێ تەبیبی
ئامینێ گیان سوورگوڵ تۆم بەلەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
عالەم دەزانێ لە گولە خەساری

ماڵ لە مەریوان دڵ بوو هەڵوەدا
گوڵەکەی غەریبیم کەی دەبێ پەیدا
ئامینێ گیان سوورگوڵ تۆم بەلەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
عالەم دەزانێ لە گولە خەساری

*؟؟؟= ئەو بەیتەمان بەتەواوی بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس