ئەگەر گیانکێشان وەک دووری تۆ بێ
یاخوا بە نەسیب گەوری سەر کۆ بێ
ئەی گیان
لاوە هەی لاوەکەو کەسم هەی لاوەکەو
بۆ ڕەزای خودا ڕوو بەملاوە کە
ئەی گیان
چەندم ئاخ هەڵکێشا ئاخی نیهانی
دڵ دە دەرووندا بووەتە بریانی
ئەی گیان
لاوە هەی لاوەکەو کەسم هەی لاوەکەو
تۆ مەرگی براکەت ڕوو بەملاوە کە
ئەی گیان
ئامینێ گیان سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری
سەرمایەی تاقەت لە دەستم دەرچوو
عومری بابردووم بۆ تۆ هەدەر چوو
ئامینێ سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری
تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم
تا کەی غەمزەدەی باری هیجران بم
ئامینێ سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری
ئامینێ گیان سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
ئامینێ سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری