محەمەد ماملێ

ئامینێ سوورەگوڵ ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
162
لە خودام تەڵەبە کەست نەمێنێ
شیوەرد من دەیبڕم! کێ دایدەچێنێ؟
ئامینە گیان سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری

دڵی زۆر ناسکە لێم مەڕەنجێنن
پۆلی خاساسیان دەفڕن دەخوێنن
ئەمن و یار یەک بین دوژمن نامێنن
ئامینە گیان سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
ئامینێ سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری

بریا شەماڵ بام لەو باسکە و باسکان
کەوێک دەخوێنێ لە کن دوو ئاسکان
زۆر پیس پێوە بووم لەگەڵ دڵناسکان
ئامینێ گیان سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری

تۆ دوور و من دوور هەردووکمان دوورین
خودا دەیزانێ بۆ یەک مەجبوورین
زۆر پیس پێوە بووم لەگەڵ دڵناسکان
دەبڵا تێکەڵ کەین سمبێڵ و بسکان

هەتاکو دەمرم لە تۆ جودا نیم
بۆ من لە جوملەی عەبدی خودا نیم
سەعاتێک لە دەس غەمێک ڕەها نیم
ئامینە گیان سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
ئامینێ سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری

مەمکت هەنارە هەر دەڵێی قەندە
بەژنت دارمێخەک گوڵ پێوە بەندە
توخودا قەندفرۆش قەن کیلۆی چەندە
ئامینە گیان سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
ئامینێ سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری

*؟؟؟= ئەو خشتەیەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس