عەلی کەردار

ئایشیلێ نازەنینێ

بە دەنگی: عەلی کەردار
شێوەزار: سۆرانی
392
ئای ماڵە قادری سێمانی وەی هەڵیاندا لە بێزینی
بووکێ پێی دە ڕکێفێ نا خۆ کەوتە سەر خوانی زینی
لە خودای دەکەم تەمەنایە خێرێ لە خۆت نەبینی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای خوێنشیرینێ
خۆزگەم بە جیرانەکەی وەی ڕۆژێ سێ جار دەیبینێ
بریا چەتری سەرت بام گیانا بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ
لەو عێرانەم جێ نەبێ خۆ دەچمە مەکە و مەدینێ

دێنە خوارێ چوار بە چوار وەی کەوای سوور و شەدەی لار
بۆیە خوێنت وا شیرنە خۆ دە پشتت بەستووە زینار
یاخوا بە قوربانت بێ وەی چادر و چیغ و جێهەوار
خۆ کوتم ماچێکم دەیە و گیان با جانم بێ پێ ڕزگار
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای خوێنشیرینێ
خۆزگەم بە جیرانەکەی وەی ڕۆژێ سێ جار دەیبینێ
بریا چەتری سەرت بام گیانا بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ

دێنە خوارێ دوو بە دوو وەی کەڵەگەتەی خاڵ لە ڕوو
هێندم کوت ئەو گوڵە جوانە وەی هەتا ماڵم وێران بوو
لەسەر باڵات نەرمێ گیان با ئەو دڵەم کون کەن بە بڕنوو
هانێ کاغەزت دەمێ وەی خوێنبڕ و خوێنئەستێنم بوو
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای خوێنشیرینێ
خۆزگەم بە جیرانەکەی وەی ڕۆژێ سێ جار دەیبینێ
بریا چەتری سەرت بام گیانا بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ

خزمینە مەمکەن لۆمە وەی زۆر پیسم لێ قەوماوە
وەک پووشی لەبەر ڕۆژێ گیان دەستم لە خۆم بەرداوە
نەعلەت لە یاری درۆزن وەی وەفای بۆ کەس نەماوە
کافرم جووم یان ئەرمەنیم خۆ شادەم بەو گوڵەی هێناوە
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای خوێنشیرینێ
خۆزگەم بە جیرانەکەی وەی ڕۆژێ سێ جار دەیبینێ
بریا چەتری سەرت بام جا لە بەر گەرمای هاوینێ

سپاسی خاتوو هاوین دەکەین کە ئەرکی پێداچوونەوە بە دەقی ئەم گۆرانییەی لە ئەستۆ گرت.