محەمەد ماملێ

ئایشیلێ نازەنینێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
396
کەوتوومە بەحری غەمێ گیان ڕێیە هات و نەهاتێ
ماڵە بابم لێوئاڵێ های دووری دەنگم ناتگاتێ
ڕۆژی پازدەی شابانێ ئاخ شەوی جێژنی بەراتێ
ماچێک بە ڕۆژی جێژن ئای بە جێژنانە دەمداتێ
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە های بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ های سەڵا لەوەی نایبینێ
تا تۆ تەماشا دەکەی گیان ئاخ کێشان کاری منە
چاوی تۆ دایمەی خودای های بەشی عاشق کوشتنە
ئەو دڵەی یەخسیر کردووم گیان پاکی هەمووی کونکونە
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە های بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ های سەڵا لەوەی نایبینێ
کەس نییە بینێرمە کن یار گیان بۆ باس و بۆ خەبەرێ
هەر کەس ئەتۆی لەمنی کرد با هەر وەک منی بەسەرێ
سەر و ماڵم دەفرۆشم گیان بۆ دوو چاوی گەوهەرێ
لەسەر بەژنێ باریکت با لێم بدەن بەخەنجەرێ
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە های بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ های سەڵا لەوەی نایبینێ
زێڕی هەژدە عەیارە گیان نیولیرەی پەهلەوییە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی ئای لەهیچ کەس مەعلووم نییە
خودا بۆ خۆی دەیزانێ گیان ئەو دڵەم زەلیلی وییە
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە های بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ های سەڵا لەوەی نایبینێ
ئێوارانی لاجانێ های سبحەینێی بەری مێرگان
خۆشە دەگەڵ یارێ بی های لەکوێستانی سامڕەندان
جووتێک گوارەی بۆ دەکڕم گیان لەدوڕ و لەعل و مەرجان
جا با لێوئاڵ لەگوێی کا با ئاوەدان بێ موکریان
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە های بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ های سەڵا لەوەی نایبینێ