لەبەر دەرکییان دارە گیان هەنجیرە یان هەنارە
وەی لەسەر باڵای لێوئاڵێ خۆم با بمدەن لە سێدارە
شەرتە تاکو من نەکوژن دەستهەڵگیر نیم لە ئەو یارە
شەو و ڕۆژ لەیل و نهار وەی دڵ بۆ وی بێقەرارە
ئایشیلێ نازەنینێ بەەبەه لە سیڕەی پۆتینێ
دەبم بە چەتری سەری یار لەبۆ ڕێی مەڕدۆشینێ
ئەگەر بێت و ڕادەبوورێ سەڵا لەوەی نایبێنێ
بەچی زانیم یار بۆم دێ ئاخ بە قاقای پێکەنینێ
وەی لەبەر دەرکییان ئاوە های قەدبڵێندە و بەڵەک چاوە
نازانم برادەر بۆچی لێوئاڵێ لە من تۆراوە
پێم گوت ئاوێزانت بم وەی ڕۆژێ تاکو ڕۆژئاوا
ڕوحمی خودات لەدڵدا بێ های خەدەنگت لە دڵم داوە
ئامینێ نازەنینێ ئۆخەی لە سیڕەی پۆتینێ
دەبم بە چەتری سەری من لەبۆ ڕێی مەڕدۆشینێ
ئەگەر دێت و ڕادەبوورێ سەڵا لەوەی نایبێنێ
ئاوری لە من بەرداوە قەدباریکەی لێونەخشینێ
وەی لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە گیان قەدی دەڵێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانی نەرمت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە گیان بمشێلە بڵێ بێ حاڵە
عورووسم جووم ئەرمەنیم من دینم بۆ تۆ بەتاڵە
ئایشیلێ نازەنینێ بەەبەه لەسیڕەی پۆتینێ
دەبم بە چەتری سەری بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ
بەچیم زانی ئەو کچە بۆم دێت بە قاقای پێکەنینێ
ئەگەر دێت و ڕادەبوورێ سەڵا لەوەی نایبێنێ
ئامان ئامان... ئەی هاوار ئەی
دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لەدوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردن نە قوربانی لەبانت بم
وەی لەبەر ئەو ژنە چەند جوانە گیان بەژنی دارحەیزەرانە
ڕێکوپێک بەینەڵڵا وایە ئەبرۆی ماهی کەوانە
پێم گوت ئاوێزانت بم من تا سبەینێ ئەو دەمانە
ئاوری لەمن بەرداوە وەی بە ملوێنێک هەرزانە
ئایشیلێ نازەنینێ بەەبەه لەسیڕەی پۆتینێ
باڵام بەباڵای ئەو کچە گرتووە چوار قامک کورتی دێنی
هەی دەڵێم بمدەیە ماچێ تۆ بەوڕۆ و بە سبە و بە دوێنی
ئاورت لەمن بەرداوە سوورەقورینگی لە بیتوێنی
جوانە بەینەڵڵا جوانە دەی مامزێ دەشتی بۆکانە
پێم گوت ئاوێزانت بم وەی حدوودێ شاروێرانە
هەی دەڵێم ئاوێزانی بم وەی سەرتۆپی کوردستانە
ئاوری لە من یار بەرداوە باری کرد نەما لە بانە
ئایشیلێ نازەنینێ وەی وەی لەسیڕەی پۆتینێ
دەبم بە چەتری سەری یار لەبۆ ڕێی مەڕدۆشینێ
ئەگەر دێت و ڕادەبوورێ سەڵا لەوەی نایبێنێ
بەچیم زانی بۆم دێ هەی بە قاقای پێکەنینێ
دەسماڵ حەریری سادە گیان ڕووبەندت بۆ من لادە
بۆ تۆ نەماوم من کوژرام مردم ناسکە سەیزادە
هەی دەڵێم ئاوێزانت بم گیان ڕووبەندت بۆ من لادە
بۆ ڕووبەند چاکم کچێ لێوئاڵێ بەڕووی خاڵانم دادە
ئایشیلێ ناسکە جوانێ کچێ مەیلی جارانت کوانێ
پێم گوت ئاوێزانت بم دەی لە ڕاستەی خیابانێ
ئاورت لە من بەرداوە تۆ پیر بووی ئەو مەکرەت دانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند وەی لە ڕاستەی خیابانێ