محەمەد ماملێ چالاک ماملێ

ئایشیلێ نازەنینێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و چالاک ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
727
زۆر موشکیلە کاری من ئەی ئەو دەیکێشێ بەدناوی
ئەوجار بێت و بیبینم وەی دەس بەردەدەم لە داوی
دەگەڵ پیاوی هەرزەکار گیان پیاو بەدناو دەبێ ناوی
دەک دڵە ڕەنجەڕۆ بی ئەی هاوار بۆچی زەرد هەڵگەڕاوی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

یارم بەناز ڕادەبرێ ئەی شیرینە گەر خۆی دەبزێوی
دەگەڵ گواران تێکەڵ بوون ئەی ڕاژان بسکی پەشێوی
بای شەماڵ خەجاڵەت بی ئەی هەڵمەدەوە چارشێوی
دایمە دەوێ لە کنم بێ من چوونکە هەڵناکەم بێ وی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

دەڵێ تا کەی سەبرم بێ ئەی دە تۆ کەنگێوە سازی
زۆر کەس دێنە خوازبێنی وەی ئەمن پێیان نیم ڕازی
دوایە خەتای من مەگرە جا پێم مەڵێ وازی وازی
ڕازیم کردوون دایک و باب ئەی ئەگەر بێی و بمخوازی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

شێت و شەیدای کردوومە وەی کوشتمی زەندێ بەبازن
چاوت لەخۆڕا جوانن یا هەروا پڕن لە نازن
ناکرێ ڕەجایە بکەم ئەی دوگمەی بەروێت بترازن
زۆر دەترسم نەتگەمێ ئەی هەتا من دێم بتخوازن
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

لە بابی خۆم دڵمەندم وەی خەڵکی پێی وایە گێژم
سەودایەک لە سەری دام ئەی وەک بولبولان دەبێژم
لە منی ماڵوێران گەڕێن با فرمێسک ئەی هەڵڕێژم
لەبەر فکر و ئەندێشان ئەی وەبەر ناکەوێ نۆێژم
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

باریکەی خاسەکەوێ ئەی بێ تۆ دڵم ناسرەوێ
زۆر لەمێژە بە تەمام هەی جارێک بۆم هەڵناکەوێ
لە ڕێی کانیێ تووشی بووم ئەی پێم گوت بتبینم شەوێ
دەڵێ ڕێگایە بەردە گیان چت لە گیانی من دەوێ
دەڵێ ڕێگایە بەردە ئەی چت لە گیانی من دەوێ
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ
گۆرانیی 'ئایشیلێ نازەنینێ' بە دەنگی هونەرمەندانی دیکە:
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا - ناسری ڕەزازی - محەمەدی ماملێ - حەسەن زیرەکعەلی کەردار