ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا

ئایشیلێ نازەنینێ

بە دەنگی: ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
شێوەزار: سۆرانی
404
ئایشیلێ نازەنینێ ئەی هەوار لە سیڕەی پۆتینێ
باڵام بە باڵای ئەو کچە گرت ئەی سێ پەنجە کورتی دێنێ

ئەرێ هەناسەی گەرمم ئەی هاوار *؟؟؟ بە تاو
ئەرێ *؟؟؟ ئەی هاوار بەرد ئەکا بە ئاو

ئامینێ گوڵ هەنارە چەن شیرینە و مەزەدارە
یاری من هێندە جوانە ئەی لە ناو عالەما دیارە
ئەرێ بە چی ئەمکوژێ ئەو شۆخە بووکی پارە

با ئەو گوڵە بێ ڕابوارێ ئەی دەسم لە مەمکی نابێ
هەرچەن پەنجەم هەڵوەرێ ئەی ئەگەر ئەزیەتم دابێ
سەری پەنجەم هەڵوەرێ ئەی ئەگەر ئەزیەتم دابێ

ئەرێ بولبولی ناو باخ ئەی هاوار کەی تۆ هەژاری
ئەرێ بەزمی *؟؟؟ ئەی هاوار هاودەمی یاری

ئامینێ گوڵ هەنارە چەن شیرینە و مەزەدارە
یاری من هێندە جوانە ئەی لە ناو عالەما دیارە
ئەرێ بە چی ئەمکوژێ ئەو شۆخە*؟؟؟ بووکی پارە

ئەرێ *؟؟؟ منم ئەی هاوار کە ناڵەی دەردم
ئەرێ ناگاتە جێ پێی*؟؟؟ ئەی هاوار گوڵی قژ زەردم

*؟؟؟= ئەو شوێنانەم بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس
گۆرانیی 'ئایشیلێ نازەنینێ' بە دەنگی هونەرمەندانی دیکە:
محەمەدی ماملێ و چالاک ماملێ - ناسری ڕەزازی - محەمەدی ماملێ - حەسەن زیرەک - عەلی کەردار