محەمەد شێخۆ

ئامۆزا گیان

بە دەنگی: محەمەد شێخۆ
شێوەزار: سۆرانی
258
هەر ئەڕۆم ئەڕۆم دڵم ئەلەرزێ ئامۆزا گیان
لێم بەجێ ماوە من گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

لە دووت دەگەڕێم مەنزڵ بە مەنزڵ ئامۆزا گیان
من لە شوێنی دڵ، دڵ لە شوێنی گوڵ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

ئەشێ بەختی من ڕەشی بنوێنێ ئامۆزا گیان
کێ دیویە بەهار گوڵ هەڵوەرێنێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

فرمێسکی دڵ ڕەق بەردی لێ بوارێ ئامۆزا گیان
چۆن دڵی هێنا پیا بێتە خوارێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی