سەلاح داودە

ئامۆزا گیان ٢

بە دەنگی: سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
263
شەرتە تاکوو من ماوم لە دونیادا
شەرتە من ماوم لە دونیادا
باڵای لەیلام گوم بووە
خواوەن بیخا بە بەر چاوم

خۆم بە خۆمم کرد تیربارانم کەن ئامۆزا گیان
لەبەر بەیانا دەر بە شارم کەن ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ خۆم فەرزی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی خاڵۆزا هەر بۆ خۆم فەرزی

کانیەکەی بەر ماڵ زیخ دانە دانە ئامۆزا گیان
یارم دانیشتووە زوڵف ئەکا شانە ئامۆزا گیان
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

بێرە سەرینم تێر بکە شینم ئامۆزا گیان
دنیا مردنە نە وەک نەتبینم خاڵۆزا گیان
دنیا مردنە نە وەک نەتبینم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی خاڵۆزا هەر بۆ خۆم فەرزی
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم