دوور لە باڵای نەونەمامی تۆ ئێشی زامم کارییە زوو بە لوقمانم وەرە
شەرتە لەمڕۆوە تاکوو ماوم بە ناڵە و گریان و شین
سەرتاپایش خۆم لە خوم ئەگرم تا سەر ئەنێمە سەر سەرینت
ئەو چاوە جوانە خوا بە تۆی داوە ئامۆزا گیان
مەینەتی دونیا هەر بۆ من ماوە خاڵوزا گیان
ئەرێ ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا هەر بۆ خۆم فەرزی
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم نێونەمام فێنکی دڵەکەم
کانییەکەی بەرماڵ زیخ دانە دانە ئامۆزا گیان
یارم دانیشتووە زوڵف ئەکا شانە خاڵۆزا گیان
ئەرێ ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا هەر بۆ خۆم فەرزی
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم نێونەمام فێنکی دڵەکەم
فرمێسکی چاو بۆ بوێسێ کە لەیلی لێی تۆراوە
دڵشکستەی لاوی لەیلام دڵداری خۆم لێ گۆڕاوە
گویلم ئەی هاوار دینم هاوار
کۆتی دڵ بۆ بمێنێ جێی خۆشی قەت نەماوە
قوڕ بەسەر هەژاری وەک سەڵاح کە ئێستا لە دونیا نەماوە
ئەگەر وە بێ تۆ خۆشیم لە دڵ بێ ئامۆزا گیان
سەرتاپای باڵام سیاپۆشم بێ خاڵۆزا گیان
ئەرێ ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا هەر بۆ خۆم فەرزی
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم نێونەمام فێنکی دڵەکەم